وەزیری نەوت: ئۆپیك+ رێككەوتنی كردووە بۆ زیادكردنی بەرهەم لە مانگی ئەیلولدا

ئابوری
  • 3-08-2022, 19:55
  • +A -A

    بەغداد - INA

    ئیحسان عەبدولجەببار ئیسماعیل وەزیری نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە ڕێككەوتنی ئۆپێك بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان لەمانگی ئەیلولدا كردەوە بەمەبەستی ڕووماڵكردنی زیادبوونی خواستی چاوەڕوانكراو.
    ئیسماعیل لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی مانگانەی لیژنەی وەزاری بۆ بەدواداچوونی بەرهەمهێنان JMMC و كۆبوونەوەی وەزاری ئۆپیك و وڵاتانی هاوپەیمان لە ڕێگەی بازنەی تەلەڤزیۆنەوە، لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئۆپیك پڵەس بەپەرۆشە بۆ جێگیركردنی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، كار بۆ كەمكردنەوەی كێشە ئەمنی و سیاسی و تەندروستییەكان دەكات كە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە و بەدوای هاوسەنگی دابینكردن و داواكاریدا دەگەڕێت.
    ئاشكراشیكرد: كۆبوونەوەكان بریتی بوون لە پێداچونەوە بە پەرەسەندنەكانی بازاڕەكانی نەوت و گوێگرتن لەو ڕاپۆرتانەی كە لەلایەن دەستەی توێژینەوەی ڕێكخراوەكەوە ئامادەكرابوون لەسەر گۆڕاو و فاكتەری كاریگەری لەسەر دابینكردن و خواست لە بازاڕی نەوتدا.
    رونیشیكردەوە: رێكەوتن كرا لەسەر زیادبوونی سەقفی بەرهەمهێنان بۆ مانگی ئەیلولی داهاتوو بە زیادكردنی 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بۆ ئەوەی قەرەبووی زیادبوونی پێشبینیكراو لە داواكاری جیهانی بكرێت، و وتیشی: زیادبوونی نوێ بەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنراوی نەوتدا دابەشكراوە لە ئۆپیك و وڵاتانی بەرهەمهێنەری هاوپەیمانانەوە بەپێی ڕێژەی بەرهەمهێنانی لە هەر وڵاتێك.
    راشیگەیاند: پێویستە بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونەكانی بازاڕی نەوت بكەین و ڕێوشوێنی گونجاو لەلایەن ئۆپێك پڵەسەوە بگرینە بەر.