بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی رۆشنبیری دەستپێکردنی رێکارەکانی گواستنەوەی مۆنۆمێنتی (نخيل و دیجلە و فورات) بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو ئیسماعیل فەتاح تورک بۆ شوێنی نوێی خۆی لە ناوەڕاستی بەغدا راگەیاند.
وەزارەتی رۆشنبیری لەڕاگەیندراوەكەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و وئاسەوار سەرپەرشتی رێکارەکانی گواستنەوەی مۆنۆمێنتی (نخیل و دیجلە و فورات)ی کردووە بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو ئیسماعیل فەتاح تورک بۆ گۆڕەپانی حەسەنین لە نزیک پردی دوو نهۆمی لە ناوەڕاستی بەغدا".
وەزیری رۆشنبیری جەختی لەوە کردەوە کە "دیدی وەزارەت لە ئێستادا بریتییە لە ئاوەدانکردنەوەی پایتەخت بەپێی بناغە مۆدێرنەکان بە دیدێکی سەلیقە و جوانکارییەوە".
نازم ئاماژەی بەوەدا کە "پرۆسەی گواستنەوەی شوێنەوارەکە لە چوارچێوەی دیدگایەکدایە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی پایتەخت و گۆڕەپانەکانی و نۆژەنکردنەوەی چەند گۆڕەپان و نزیکبوونەوەیەک، لەنێویاندا گۆڕەپانی پردی دوو نهۆمی".
ئیسماعیل فەتاح تورک، هونەرمەندی پلاستیک و پەیکەرتاشی عێراقە، لەدایکبووی ساڵی 1934، دیپلۆمی لە هونەرە جوانەکان، بەشی نیگارکێشی، دیپلۆمی باڵای لە بواری پەیکەرسازی و سیرامیک لە ئەکادیمیای هونەر لە ڕۆما بەدەستهێناوە، هەروەها... بڕوانامەی دیپلۆمی لە بواری سیرامیک لە ئەکادیمیای هونەرەجوانەکان لە بەغدا، زیاتر لە 30 ساڵ وەک مامۆستا لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە بەغدا کاری کردووە، لەنێو دیارترین کارەکان کە لەلایەن "مۆنۆمێنتی شەهید" زەبەلاحەوە لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدراوە.