هەولێرـ INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کلێمێنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ستایشی رۆڵی ئەو وڵاتەکەی کرد لە پشتگیریکردن و هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە پرۆسەی ریفۆرم و بە تایبەتیش ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت لەڕاگەیندراوێکدا کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند"لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی وەک کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم، جێگری سەرۆک وەزیران رۆڵی کلێمێنس سێمتنەری لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا لە بوارە جیاوازەکاندا پێشکەوتنی زیاتریش بە خۆیەوە ببینێت.
قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆڵی ئەڵمانیاشی کرد کە بە درێژایی چەند ساڵی رابردوو هاوکار و پشتیوانی پرۆسەی ریفۆرم بووە لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش رۆڵی ئەو وڵاتەی لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق کرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان لە بەغدا دەربڕی و هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی عێراق دۆخەکە هێور بکەنەوە و لەڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بدەن.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست