بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد جابر عەتا، پارێزگاری بەغدا، بڕیاری دا بە راگرتنی دەوامی فەرمی، سبەی پێنجشەممە، لە دیوانی پارێزگا و بەشە پەیوەندیدارەکانی.
لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە، "پارێزگاری بەغدا نڕێاری راگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەینێ پێنجشەممە 4/8/2022، لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشووەكە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە هاتووە، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەزموونەكانی قۆناغە تەواوکراوەکان".