باڵیۆزی ئەمریکا : رێزگرتن لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و مافی ئاشتیانە بۆ خۆپیشاندان و دەربڕینی بۆچوون

سیاسی
  • 3-08-2022, 15:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە، ئالینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، مافی ئاشتیانەی خۆپێشاندان و دەربڕینی بۆچوون و پاراستنی موڵک و ماڵی دووپاتکردەوە.
     ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، "فایق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە ئالینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کردووە".
     رۆمانۆڤسکی پشتگیری خۆی بۆ "دەسەڵاتی دادوەری عێراق" دووپاتکردەوە، جەختیکردەوە "رێزگرتن لە تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و مافی ئاشتیانە بۆ خۆپیشاندان و دەربڕینی بۆچوون و پاراستنی موڵکی گشتی و تایبەت".