كازمی و عامری دواپێشهاتەكانی سەرگۆڕەپانی سیاسی تاوتوێكرد

سیاسی
  • 3-08-2022, 15:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و دۆزینەوەی ڕێگاکانی چارەیەكی لەم قەیرانەی ئێستا کرد.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، كە "لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا، عامری پێشوازی لە سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی كرد بەمەبەستی تاوتوێكردن قەیرانی سیاسی لە وڵاتەکەدا”.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانه‌كانی ئێستا و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری لۆژیكی كرد كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ڕازی بكات".