عەلاق لەگەڵ ژاپۆن تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری نێوان هەردوولا دەكات

  • 26-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ یوهو هایاكاوا بەرێوەبەری ئاژانسی ژاپۆن بۆ هاریكاری نێودەوڵەتی (JICA) لە عێراق، تاوتوێی پتەوكردنی هاریكاری هاوبەشیان كرد لە قۆناغی داهااتوودا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، هاتووە لەو دیدارەدا هایاكاوا گرنگترین پرۆگرامەكانی هاریكاری كە (JICA) خوازیارە لە داهاتوودا بە ئەنجامیان بگەیەنێت لە عێراق خستەروو، گرنگترینیشیان ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەن كە لە تیرۆریستانی داعش رزگار كران. لای خۆیەوە عەلاق پێشوازی لە كارەكانی (JICA) كرد لە عێراق و ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردن و پێشكەشكردنی تەواوی ئاسانكاری بۆ كارەكانیان. هاوكات ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ستیفان ئیفریس رێكخەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق كۆبویەوە، و تاوتوێی پرۆژەكانی داهاتوویان كرد كە ئەڵمانیا بە نیازە لە عێراق ئەنجامیان بدات.