بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی ژمارەیەك لە پارێزگاكان راگرتنی دەوامی فەرمییان راگەیاند

ناوخۆ
  • 3-08-2022, 14:12
  • +A -A

    بەغدا - INA
     بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر لە 50 پلەی سیلیزی. ژمارەیەك لە پارێزگاكان راگرتنی دەوامی فەرمییان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانیان راگەیاند.
     پارێزگای بەسرە راگرتنی رۆژانی دەوامی فەرمی بۆ رۆژانی پێنجشەممە و یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو راگەیاند بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی زیاتر لە 50 پلەی سەدی.
     لە كاتێكدا پارێزگاكانی واست و بابیلیش راگرتنی دەوامی فەرمییان بۆ سبەینێ پێنجشەممە راگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی.
     جێگای ئاماژەیە پێشتر دەستەی کەشناسی ڕایگەیاندبوو، کە پلەکانی گەرما لە ژمارەیەک پارێزگا بۆ ٥٠ پلە و زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.