بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکداری، لیوا یەحیا رەسووڵ، دەستگیركردنی تۆڕێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە بەغدای بیانی راگەیاند.
رەسووڵ لە تویتێكدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تێیدا ، رایگەیاند، "دەزگای هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێكی كەم وێنە لەدژی تۆڕێكی بیانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا ئەنجامداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕێک ماریجوانا لە دەستی تۆڕەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە"، جەختیشیکردەوە " كەسێكی عێراقی هاوکارێکی تۆڕەكەبوو دەستگیرکراوە".