بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند.
شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : هێزێكی فیرقەی پێنج و دەیەم و شانزەهەم بە هاوكاری هێزەكانی هەواڵگری و هێزێكی فەرماندەیی هێزە وشكانیەكان، توانیویانە دوو تیرۆریست دەستگیربكەن كە بەمەبەستی داواكراون بۆ دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەكانی مادەی ٤ی تیرۆر، یەكێكیان لە ژێر كۆنترۆڵی كەوانەكانی ئەنباردایە، ئەوی دیكەشیان لە گوندی دیجلە لە ناحیەی موسڵی پارێزگای نەینەوا، ئاماژەیە بۆ ئەوە كرد كە تیرۆریستەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو هێزە دەستیان بەسەر زیاتر لە 2350 گوللەی جۆری جیاوازدا گرتووە، هەروەها ژمارەیەك موشەك هەڵگر و قازیفە و هاوەن و تەقەمەنی وبۆمبی مینرێژكرا و لە پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی باشووری روتبە و باكوری رێگای نێودەوڵەتی لە ئەنبار و روونیكردەوە كە : ئەوهەوڵی ئەندازیاری یاوەری هێزەكە ئاگاداری بەرزكردنەوەی كەرەستەكان و تەقاندنەوەی لە شوێنی ڕووداوەكە بوون.