بانكی ڕەشید: خستنە بازاڕ وەجبەیەكی نوێ لە پێشینە بۆ سێ بەش

ناوخۆ
  • 3-08-2022, 12:41
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ئەلڕەشید ڕایگەیاند خستنەبازاڕی وەجبەیەكی  نوێی بۆ پێشینەكانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و فەرمانگەكانی گرێبەست و كارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ.
    نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و رایگەیاندووە : بانكەكە وەجبەیەكی  نوێی بۆ پێشینەكانی فەرمانبەرانی فەرمانبەرانی دەوڵەت و فەرمانگە گرێبەستەكان و كارمەندانی بەرگری و ناوخۆ خستە بازاڕەوە كە بڕەكەی بڕی(5) ملیۆن دینار و (10) ملیۆن دینارە.
    بانكەكە داوای لە ئەو سودمەندانە كرد كە نامەی كورت بە بڕی پێشینەكە وەردەگرن، پێداچوونەوە بە لقەكانی بانكی یان شوێنەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی و ئاماژەی بەوەشكردووە : داواكاری پێشینەكان بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ خاوەن كارتی نەخیل كراوە و هیچ ناوەندێك لە نێوان بانكەكە و كڕیاریش نییە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو قەرزوەرگرەی داوای پێشەكی كردووە دەبێت بچێتە ناو داواكارییەكە و داواكارییەكە قبوڵ بكات هەر كە نامەیەك پێگەیشت كە ئاگاداریان بكاتەوە لە پەسەندكردنەكە.