دەستگیركردنی 9 كەس لە چوار پارێزگا كە تێوەگلاون لە بانگەشەكردنی ئەو ئامێرانەی كە لە تاقیكردنەوەكانی فێڵكردندا بەكاردەهێنرێن

ئەمنی
  • 3-08-2022, 12:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایش دەستگیركردنی (9) كەسی ڕاگەیاند كە دەستیان هەبووە لە بانگەشەكردنی ئەو ئامێرە ئەلیكترۆنیانەی كە لە فێڵكردن لە تاقیكردنەوەكان بەكاردەهێنرێن لە چوار پارێزگادا.
    شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە رێگەی بەدواداچوونی مەیدانیی ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكان بە ئامانجی چاودێریكردن و رێگریكردن لە حاڵەتەكانی ساختەكاری ئەلیكترۆنی بە مەبەستی پاراستنی وریایی پرۆسەی خوێندن لە عێراق، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری، توانیان  (9) كەس دەستگیربكەن كە تۆمەتبار بە پێشخستنی پراكتیزەكردنی ساختەكاری ئەلیكترۆنی لە پارێزگاكانی (كەركوك، موسەننا، بابل و سەڵاحەدین).
     ئاماژەی بەوەشكردووە : دەستیان بەسەردا گیراوە بە ئامێری بێ وایەری دەستكاریكراو و هێدفۆنی فێڵبازی بچووك كە بەكارهێنراوە بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ خوێندكاران لەكاتێكدا تاقیكردنەوە وزارییەكانیان ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : تۆمەتبارەكان لەگەڵ ئەو شتانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ وەرگرتنی سزاكەیان بەپێی یاسا.