وەزیری بەرگری ده‌گاته‌ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و ژمارەیەك ڕێنمایی دەردەكات

ئەمنی
  • 3-08-2022, 10:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە جومعە عیناد سەعدون وەزیری بەرگری گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە، هاوكات ژمارەیەك ڕێنمایی دەركرد.
    لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە : جومعە عیناد وەزیری بەرگری گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە بە یاوەری جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی بەرگری  و ئاماژەی بەوەشكردووە : فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرە و فەرماندەی فیرقەی حەوتەم و ئەفسەرانی گۆشەی فەرماندەیی پێشوازییان لێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكردووە: ئامانج لە سەردانەكە پێداچونەوە بە بارودۆخی ئەمنی و خاڵ و قەڵاكانی فەرماندەیە.
    هەروەها سەعدون ژمارەیەك پێشنیار و ڕێنمایی سەبارەت بە دەستەبەركردنی پشتگیری لۆجستی بۆ یەكەكان و دابینكردنی هەموو پێداویستیەكانیان و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ئاڕاستە كرد.