وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كاركردن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 3-08-2022, 10:21
  • +A -A

    به‌غداـ INA

     فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی كاترین كۆلۆنا باسیان له‌میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ته‌واوی بواره‌كان كرد و ته‌كیدیان له‌سه‌ر پێویستی كاركردن له‌پێناو به‌رپاكردنی ئارامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌.
    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردوو راگه‌یاند" دوێنی فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كاترین كۆلۆنا پێگه‌یشتووه‌ و حوسێن پێرۆزبایی له‌ناوبراو كردووه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆی خواست له‌كاره‌كانی. 
      هه‌روه‌ها وتی" هه‌ردوولا باسیان له‌میكانیزمی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كان له‌ته‌واو بواره‌كان و زیاتر گفتوگۆكردن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌غدا و پاریس كردووه‌. 
      حوسێن سوپاسی حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كردووه‌ بۆ ئه‌و پشتگیریه‌ به‌رده‌وامیه‌ی له‌عێراق ده‌كات له‌بواره‌ جیاجیاكاندا. هه‌روه‌ها باسی له‌ره‌وشی عێراق و دواپێشهاته‌ ناوخۆییه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كان كردووه‌ و جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی دیموكراسیه‌ته‌ تازه‌كه‌یه‌ كه‌ گه‌لی عێراق په‌یره‌وی ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌وڵات.
      راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستیه‌ روو كه‌ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ چه‌ند پرسێكی هه‌رێمایه‌تی ونێوده‌وڵه‌تی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوولایه‌ باسیان كردووه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی كاركردن له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كان و دابینكردنی ئارامی له‌ناوچه‌كه‌ كردۆته‌وه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌هه‌ر كارێك كه‌خزمه‌ت به‌هیچ لایه‌نێك ناكات. 
      هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌دا كه‌ هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ باسیان له‌په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودی و كۆماری ئیسلامی ئێران و باشتكردنی له‌بواره‌ دیاره‌كان كردووه‌ و ته‌كیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكانیان له‌به‌غدا و هاندان به‌ره‌و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان كردووه‌ بۆ دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشخستنی پرۆسه‌ی هاوكاری له‌پێناو ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌كه‌. 
      راگه‌یندراوه‌كه‌ وتی" له‌به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ پرسی رێكه‌وتنی ئێران و هه‌ر شه‌ش وڵات سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و ره‌نگدانه‌وه ئه‌رێنیه‌كان له‌سه‌ر ئارامی وسه‌قامگیری ناوچه‌كه باسكردووه‌‌. 
     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق راگه‌یاندووه‌ به‌بۆنه‌ی شه‌هیدكردنی ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان له‌گوندێكی گشه‌تیاری پارێزگای دهۆك و جه‌ختی له‌ پشتگیری فه‌ره‌نسا له‌ ته‌واوی سه‌روه‌ری عێراق و دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیریه‌كی دووپات كردووه‌. 
     له‌كۆتاییدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست.