بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ مەرجێکی دانا بۆ گۆڕینی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوون.
"میثاق عەبدولحسێن خەفاجی" بریکاری تەکنیکی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "زەوییە کشتوکاڵییەکان ناگۆڕێت بۆ زەوی نیشتەجێبوون تا دوای ئەوەی دەستی چاکسازی کشتوکاڵی هەڵدەگیرێت.
رشیگەیاند "ئه‌مه ته‌نها ئه‌و زه‌ویانه ده‌گرێته‌وه كه وه‌ك پرۆژه له‌لایه‌ن دەستەی وه‌به‌رهێنانی نیشتیمانی خراونه‌ته ژێر وه‌به‌رهێنان، و له چوارچێوه‌ی ڕه‌زامه‌نده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌رخانكردنی زه‌وی له ئەمینداریەتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
جەختیشیكردەوە، "گۆڕینی زەوییە كشتوكاڵیەكان بۆ شوێنی نیشتەجێبوون پێشێلكارییەكی یاساییە، داواشی لە پارێزگار و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان و شارەوانیەکان كرد رۆڵی خۆیان بگرن بۆ رێگریكردن لە دەستدرێژیكردنە سەر زەوییەکان.