بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پاڵپشتی ئەمریکای بۆ بانگەوازەکەی "مستەفا کازمی " سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند کە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە بەشداری لە دیالۆگی نیشتمانیدا بکەن.
باڵیۆزخانهكه له بهیاننامهیهكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) رایگهیاند، "ئەمریكا پشتگیری لەو بانگەوازانەی ئەم دواییانە دەكات كە داوا لە هەموو لایەنەكان دەكات بەشداری لە دیالۆگێكی نیشتمانی بنیاتنەردا بكەن كە دەتوانێت ببێتە هۆی هێوركردنەوەی گرژییەكانی ئێستا.
بالیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، "پشتگیری خۆمان بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە دووپات دەکەینەوە، هەروەها هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە دوور کەونەوە لە توندو تیژی و پابەندبن بە ئارامی و سەروەری یاسا لە مومارەسەکردنی مافە دەستوورییەکانیاندا.