بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێ شەممە، لیژنەی ناوەندی شۆڕشی عاشورا دووپاتی کردەوە کە مانگرتن بەردەوام دەبێت ، بەڵام پەرلەمان چۆڵ دەکرێت بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی خەڵک.
لیژنەی ناوەندی عاشورا لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە" رێنمایمان پێگەیشت سەبارەت بە کشانەوە لە ناو باڵاخانەی ئەنجومەنی نوێنەران .
ھەروەک ھاتوە کە مانگرتنەکە بۆ هەموو عێراقییەکان بەردەوام دەبێت لەبەردەم باڵاخانەی ئەنجومەنی نوێنەران .