دەقی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

سیاسی
  • 2-08-2022, 20:33
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەنجوومەنی وەزیران، لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممە کە بەڕێوەچوو، چەند بڕیارێکی دەرکرد.
     لە بەیاننامەیەک كە لەلایەن نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتەوە بڵاوكراوەتەوە و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "مستەفا كازمی" سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی بیست و هەشتەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كرد، كە تیایدا گفتوگۆی لەبارەی دوا پێشهاتەکانی وڵات کرد ، ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی بنەڕەتی کە لە بەرنامەی کاردا ھاتبون ، ھەروەھا دەرکردنی چەند بڕیارو راسپاردە لەو بارەیەوە.
     لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "لە سەرەتای دانیشتنەكەدا سەرۆكی حكومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، پێداچوونەوەی بە دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتدا كردووە،دووپاتی كردەوە بۆ پێویستی هەوڵی هاوبەش بۆ هێنانەدی سەقامگیری و کەم کردنەوەی قەیرانەکان ، ئەنجومەنی وەزیران پشتگیری لەو دەستپێشخەرییە کرد کە ئێوارەی دوێنێ لەلایەن کازمی پێشکەشکرا و پشتگیری سیاسی لەناوەوە و دەرەوە پێشوازی لێکرا. 
     ھەرلەو کۆبونەوەیەدا ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران میوانداری لیوا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كانی كرد، كه‌ پێداچوونه‌وه‌یان به‌ بارودۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه‌دا كرد و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ئەمنی وردیان بۆ سنووره‌كانی عێراق و توركیا خسته‌ڕوو.
     لەژێر رۆشنایی ئەو پرسە ، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی، لەسەر راسپاردەکانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی ئاسایش سەبارەت بە سنووری عێراق و تورکیای کە بریتییە لە دابینکردنی 30 ملیار دینار لەو دەقەی کە لە باری نائاساییدا ئاماژەی پێکراوە لە یاسای ئەمنی کە لە 4ی تەمموزی 2022 لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوكرایەوە، لەو برەپارەیەش 20 ملیار دیناری بۆ دروستكردنی بنكەكان، هەروەها 10 ملیار دیناریش بۆ پێداویستی تر، ھەروەھا ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی راسپارد بە دابینکردنی 42 ملیار دینار، بۆ فەرماندەیی هێزەكانی سنور بەپێی ئەو میکانیزمەی کە لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی وەزیران (15ی ساڵی 2022)دا ئاماژەی پێکراوە، و گواستنەوەی بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەرجێک کە ئەم پرۆژانە لە رێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکان (لە 2 ی ساڵی 2014).
     ھەر لە دانیشتنەکەدا " عەدنان دەرجال" وەزیری وەرزش و لاوان ، ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ میوانداریکردنی جامی (٢٥) ی کەنداو لە پارێزگای بەسرە خستەڕوو، ھەروەھا پێداچوونەوە بە ئەنجامی ئەو لیژنەیە کە لەلایەن وەزارەتەوە پێکهێنراون، و تەرخانکردنی پارە بۆ پاڵەوانێتییەکە کە دەبێتە کەرنەڤاڵێکی وەرزشی گەورە.
     سه‌رۆك وه‌زیران بڕیارێکی دەركرد كه‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ جێ بە جێبکرێت ، به‌ شێوه‌یه‌ك گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی عێراق بكات له‌ میوانداریكردنی 25ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی كه‌نداو، له‌ به‌سره‌.
     دوای تاوتوێكردنی دۆسیەی پاڵەوانێتی 25ی كەنداو، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارەی داوە:- 
     گواستنەوەی بڕە پارەی پێویست لە بودجەی کارپێکردنی پترۆدۆلار یان لە خاڵە سنوورییەکانی پارێزگای بەسرە بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی (١، و ٢) لە نوسراوی وەزارەتی وەرزش و لاوان لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی
     پارەدارکردن بە بڕی ٣ ملیار دینار بۆ گرێبەست کردن بەپێی بڕیاری ١٥ی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەنجومەنی وەزیران.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە،"لە دانیشتنەکەدا پێداچوونەوە بە ڕاپۆرتی ، هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی تەندروستی بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، و بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی لە پێشکەشکردنی چارەسەری پزیشکی، و دەستەبەرکردنی ڤاکسین لە ناوەندە تەندروستییەکان لە سەرتاسەری عێراقدا.
     لەبەر رۆشنایی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد :- 
     یەکەم / بە پشتبەستن بە رێنمایی وەزارەتی ئاوەدانکردن و نیشتەجێکردن و شارەوانی ، لە نوسراوی ژمارە (٣٧١)ی خۆیدا لە بەرواری ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕەزامەندی تەواوکردنی فرۆشتنی (٥٨٠٠٨ ) پارچە زەوییە نیشتەجێبوونەکان کە لە نووسراوی وەزارەتی پێشوودا ئاماژەیان پێکراوە (M kh/451 لە 2ی ئابی 2022، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی کە بە ئەنجومەن سپێردراوە بەپێی بڕگەکانی مادەی 40 لە یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی پارەی دەوڵەت 21ی ساڵی 2013.
     دووه‌م/ په‌سه‌ندكردنی درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی بڕیاری (377ی ساڵی 2021)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2022، سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی دوكان و كۆڵانەکان.
     سێیەم / لێخۆشبوونی كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراق لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی (3، و 4)ی بڕیاری 67ی ساڵی 2022ی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ماوەی 3 مانگی كاركردن، لە بەرواری دەرچوونی ئەم بڕیارەوە دەستپێدەكات.