بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا قوتابیانی قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی و سێیەمی ناوەندی کە لە سێ وانە دەرنەچوون ، تاقیکردنەوەی خولی دووەم بیانگرێتەوە.
لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە: "دوای کۆبونەوەی "عەلی حەمید دلێمی" وەزیری پەروەردە، لەگەڵ لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، رێککەوتن لەسەر بڕیاری بەشداری پێکردنەوەی قوتابیانی قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی و سێیەمی ناوەندی کە لە سێ وانەدا کەوتون بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە وەزیر بڕیارەکەی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی دەستەی بۆچوونەکاندا خستە بەردەم بەرپرسانی باڵای وەزارەتەکەی ، و بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر درا، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی گشتی قوتابیان .
بەپێ بەیاننامەکە ، "دلێمی " داوای لە قوتابیان کردووە "ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن کە پێیان دراوە و خۆڕاگر بن بۆ بەدیهێنانی خەونی سەرکەوتن.
ھاوکات ستایشی هەوڵەکانی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و پەرۆشی بەردەوامیان بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی پەروەردە و داهاتووی قوتابیان کردن .