وتەبێژی حكومەت دیارترین بڕیارەکانی كۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران خستەڕوو

سیاسی
  • 2-08-2022, 19:06
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ سێشەممە، حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری رۆشنبیری، دیارترین بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران روونکردەوە کە لە دانیشتنی ئەمڕۆوە باسكران عەدنان دەرجال وەزیری لاوان و وەرزش دوو بڕیاری تایبەت بە هەڵبژاردەی نیشتمانی و کەنداوی 25 ئاشکرا کرد لە بەسرا.
     نازم لە میانی كۆنفرانسێكدا كە دوای دانیشتنی ئەمڕۆی كابینەی حكوومەت بوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقیش ئامادەی بوو، رایگەیاند، "سەرۆک وەزیران داوای دووركەوتنەوە لەخوێنڕشتن و کۆکردنەوەی هێزە سیاسییەکان لەسەر مێزی دیالۆگی راستەقینە دەکات، هەروەها حکومەت". ماوەی دوو ساڵە لە فەلسەفەیەکی تایبەتدا کاردەکات کە حەزی لە توندوتیژی نییە و ڕوو لە توندوتیژی ناکات".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكومه‌ت كار بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان ده‌كات و به‌هیچ شێوەیەك بۆ توندوتیژی ناكێشرێته‌وه‌، ئاماده‌یه‌ له‌م رۆژه‌ سه‌ختانه‌دا پاڵپشتی گفتوگۆی راسته‌قینه‌ بكات و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بوه‌ستێت".
     سەبارەت بە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، روونیكردەوە كە "ئەنجوومەنی وەزیران میوانداری بریكاری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كرد بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سنوورەكانی عێراق و توركیا و بڕیاریدا پارەداركردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ دروستكردنی بنكە لەسەر ئەو سنوورانە”.
     لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا زیاتر لە 58 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت بەتایبەت ئەوانەی داهاتیان سنوردارە، هەروەها بڕیاریدا بە دەسەڵاتی شارەوانی بەغدا بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پایتەخت بە کادیری تایبەت بەخۆی".
     لەبەرامبەردا عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزش دووپاتی كردەوە كە "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بڕی 3 ملیار دینار پارەی یەكێتی تۆپی پێ بدات بۆ پاڵپشتیكردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی، هەروەها گواستنەوەی بڕە پارەكان لە بودجەی كارپێكردنی پترۆدۆلار بۆ پاڵپشتیكردنی جامی كەنداو 25". "