بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی بەندەرەکانی سنوور دەستبەسەرداگرتنی ١٠ مامەڵەی گومرگی ساختەی بۆ ئۆتۆمۆبیلی (هێزی بزوێنەر)ی ڕاگەیاند، کە لە کۆگاکانی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاستەوە بە قاچاخ هێنرابوون.
دەستەی بەندەرەکانی سنوور لە لەڕاگەیندراوەكەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە ڕایگەیاندووە، "لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە کە لەسەر بنەمای زانیاری دروست، کادیرانی بەڕێوەبەرایەتی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست توانیان دەست بەسەر ١٠ مامەڵەی گومرگی ساختەدا بگرن بۆ ئۆتۆمۆبیلی (هێزی بزوێنە)، کە لە کۆگاکانی بەندەرەکەوە بە قاچاخ هێنرابوون."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندی بە ناوەندی گومرگی بەندەری ناوەڕاستی ئوم قەسر کراوەتەوە بۆ دڵنیابوون لە ڕەوایەتی دەرکردنی مامەڵەکان، وەڵامەکەش لە ناوەندەکە وەرگیراوە کە هیچ ئەولەویەتێک بۆ ئەو مامەڵانە نییە".
وە ئاماژەی بەوەشکرد، "رێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتەبەر و شێوازەکە رەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوەی گەرمە کراوە بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی هەموو ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە ئاسانکاریکردنی پرۆسەی قاچاخکردن، هەروەها مافی هاوردەکاران و دانانی تابلۆی دەستبەسەرداگرتن سەرجەم ئەو ئۆتۆمۆبیلانە كە بەقاچاخ هاوەردە كراون لەسەر”.