هێزیكی ئەمنی هاوبەش ئۆپەراسیۆنێکی بۆ پارستنی سنوورەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا راگەیاند

ئەمنی
  • 2-08-2022, 16:48
  • +A -A

     بەغدا - INA

     ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی بۆ دابینكردن و پارستنی سنوورەکانی سەڵاحەدین و نەینەوا راگەیاند.
     ڕاگەیاندی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە، کە "هێزێکی لیوای ٥١ سەر بە حەشد و هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە بۆ پارستنی سنوورەکانی نێوان پارێزگاکانی سەڵاحدین و نەینەوا."
     لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "هێزێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین بۆ حەشدی شەعبی ، بە بەسەرپەرشتی لیوای 51، بە بەشداری هێزێک لە دەزگای دژە تیرۆر و فەوجەکەی سەڵاحەدین و لیوای 91ی سوپا، دەستی کرد بە گەڕان و پشكنین ئەو کەرتە سنوورییەی کە سەڵاحەدین و نەینەوا جیا دەکاتەوە".
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە ئەوەی بەخۆیەوە بینی رووپێوکردن و پشکنینی ناوچەکانی سەگورات تا ناوچەی میجباس غانیمە و پاککردنەوەی سەرجەم تونێل و دۆڵەکان بووە".
     هەروەها لەڕاگەیندراوەكەدا هاتووە ، "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینی سەر بە حەشد بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی ناو کەرتی بەرپرسیارێتی بەپێی پلانە ئەمنییەکانی کێشراو".