ساكۆ پشتگیری لە دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 2-08-2022, 16:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە كاردیناڵ لویس رافائیل ساكۆ پشتگیری خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند.
    ساكۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ڕایگەیاندووە: پێدەچێت دیمەنی ئێستا زۆر داخراو بێت، بێبەش بێت لە هیچ ڕەچاوكردنێك لە بەرژەوەندی گشتی، هەر لایەنێك سەیری هەڵوێستی خۆی دەكات و گوێ بە ئەوی دیكە نادات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەنێو ئەم (كوڵانە) وە دا نەرمونیانی بانگەوازی خەڵكی ژیر دێت بۆ گفتوگۆی نەتەوەیی برایانە لە پێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و ئاییندەی نیشتمان و لە بەرامبەر ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا دەبێت ویژدانێك هۆشیار بێت، بە تایبەتی كە هەموو لایەك خاڵی لاوازی هەیە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی: با پێت بە خاكی عێراقەوە بچەسپێت، بۆیە گوێ لەو دەنگانە مەگرە كە وەك ڕووبارێكی تووڕە دەتكێشن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە، هەروەها دەرفەتە زێڕینەكە بە فیڕۆ مەدە بۆ دیالۆگ و بۆ ئەوەی پێكەوە دانیشتن و ڕێگایەكی ڕاستەقینەی چاكسازی ئامادە بكەن و نەخشەیەك كە عێراق شایەنیەتی و هاوڵاتیان 19 ساڵە چاوەڕێی دەكەن.
    ڕاشیگەیاند : بەم بۆنەیەوە بە توندی پشتگیری لە دەستپێشخەریی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكەم بۆ دیالۆگی نیشتیمانی ئازایانە.