بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە هێڵی ئاسمانی عێراق خشتەی گەشتەكانی بۆ سبەی چوارشەممە ڕاگەیاند.
بەپێی خشتەی ئەو هێڵە ئاسمانییە، ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان گەیشتووەتە 46 گەشت، كە لەنێوان ناوخۆیی و دەرەكیدا دابەشكراوە، بەو پێیەی ژمارەی گەشتە ناوخۆییەكان گەیشتووەتە 18 گەشت، هاوكات ژمارەی گەشتە دەرەكییەكانیش گەیشتووەتە 28 گەشت.