خوێندنی باڵا كردنەوەی فۆڕمی گواستنەوە و میوانداریكردن ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-08-2022, 14:35
  • +A -A

    بەغدا-    INA
    ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی كردنەوەی فۆڕمی گواستنەوە و میوانداریكردنی ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە: فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ گواستنەوە و میوانداری بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 كراوەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : رێكارەكانی پێشكەشكردن سەبارەت بە گواستنەوە و میوانداریكردن بە چالاككردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی لە پۆرتاڵی خوێندنەكان (www.dirasat-gate.org) دەستپێدەكات بە پێداچوونەوە بە زانكۆی ئەسڵی خوێندكارەكە (كۆلێژ / پەیمانگا) بۆ دیاریكردنی بژاردە پێویستەكان كە نایكات لە پێنج زیاتر بێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ماوەی پێشكەشكردن تا كۆتایی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی پێنجشەممە، 29-9-2022دەخایەنێت.