تەندروستی: كازمی ئاڕاستەی دامەزراندنی ناوەندی فریاكەوتنی فریاگوزاری كرد لەسەر ڕێگاكانی دەرەوەی پارێزگاكان

ناوخۆ
  • 2-08-2022, 14:33
  • +A -A

    بەغدا - INA-حەسەن فەواز
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی لە چوارچێوەی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی چین ڕێنمایی دامەزرانی 50 ناوەندی یارمەتیی دەستبەجێ لەسەر ڕێگاكانی دەرەوە کرد.
    ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكان و خزمەتگوزارییە پزیشكییە فریاگوزاریەكان لە وەزارەتەكە فازل روبەیعی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند : بەغدا پێویستی بە لانیكەم 4 سەنتەری هەیە بە ناوی سەنتەری شۆك و زەبر (ANE) كە توانای 200 قەرەوێڵەیان هەیە و هیوادارە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چیندا دامەزرێن.
    ڕوونیشی كردەوە : رێژەی زۆر و تەقینەوەی دانیشتووان و مانەوەی ژێرخانی لە دۆخی ئێستای لە دیارترین كێشەكانن كە ڕووبەڕووی كارەكانی وەزارەتەكە دەبنەوە و ئاماژەی بە پێویستی دامەزراندنی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی پێشكەوتوو و تەرخانكردنی 10%ی توانای كلینیكی بۆ پزیشكی فریاگوزاری كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران رێنمایی خستنەڕووی 50 وێستگەی فریاكەوتنی دەستبەجێی لەسەر رێگاكانی دەرەوە لە چوارچێوەی رەشنووسی رێككەوتنی چین بۆ سەرجەم پارێزگاكان و بەپێی چڕی دانیشتووان.