وەزارەتی بازرگانی ڕێژەی گەنمی دوو پارێزگا ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 2-08-2022, 11:37
  • +A -A

    بەغداد/ INA مهدی ڕبحاوی.. فلیح عبیدی
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕێژەی ئەوگەنمەی ڕاگەیاند کە لە دووپارێزگای کرکوک و سەلاحەدینەوە وەرگیراون.
    بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵە لەکرکوک حسین قنبڕ بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دەروازەکانی کومپانیاکە تاکوئەمڕۆ
    189 هەزارتۆنی لە گەنم وەرگرتووە.
    وتیشی کە کومپانیاکە نزیکەی70٪ شایستەی دارایی جوتیارانی داوە کەدەکا 103 ملیار دۆلار، ڕوونیشی کردەوە کە شایستەکانی دیکەش دابەش دەکرێن.
    هەروەها وتی کە بەپلانی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێژەی 50٪ گەیشوەتە ئەویش بەهۆی کەمئاوی.
    بەڕێوەبەری کارگێڕی لقی کۆمپانیاکە لە سەڵاحەدین جاسم محمد جومەیلی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کومپانیای بازرگانی دانەوێڵە، بەشی یەکەمی ئاشەکانی پارێزگاکە ئامادەکراوە و بەردەوامیشین لەسەر وەرگرتنی دانەوێڵە لە جوتیاران.
    هەردوەها ڕوونیکردەوەکە ڕێژەی ئەوگەنمەی کە وەرگیراوە گەیشتووەتە 295٫455 هەزارتۆن و بەردەوامیشین لە گواستنەوەی
    دانەوێڵە لە سایلۆکانی تکریت و کۆمەڵگای دانەوێڵە لە سامەڕڕا بۆ تاجی ودورە وخان زاڕی کەگەیشتووەتە 26٫186 هەزارتۆن.