كه‌شناسی" له‌8 پارێزگای عێراق پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ ئاستی كوڵاندن

ناوخۆ
  • 2-08-2022, 11:08
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ پێشبینیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كه‌شوهه‌وای وڵات راگه‌یاندن و پێشبینی كرد كه‌پله‌ی گه‌رما له‌به‌غدا و 7 پارێزگای دیكه‌ بگاته‌ ئاستی كوڵاندن.

    كه‌شناسی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وتی" كه‌شوهه‌وای سبه‌ رۆژی چوار شه‌ممه‌ زۆر گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش تۆزێك زیاتره‌‌ له‌پله‌كانی ئه‌مڕۆ و له‌هه‌شت پارێزگا ( دیالا وئه‌نبار و به‌غدا و كه‌ربه‌لای پیرۆز و بابل و واست و نه‌جه‌فی پیرۆز و قادسیه‌) ده‌گاته‌ ئاستی كوڵاندن. 

     هه‌روه‌ها راگه‌یاند كه‌شوهه‌وای رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ئاسمان ساماڵ و زۆر گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رم تۆزێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باكوور ساماڵ ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رما به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی پێشتر ده‌بن.
     سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌وای رۆژی هه‌ینی وتی" له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ساماڵ و زۆر گه‌رم ده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكووریش هه‌ندێ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش وه‌كو رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ده‌بێت. 
     له‌رۆژی شه‌ممه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ساماڵ وگه‌رم و هه‌ندێ هه‌ورده‌بێت و له‌ناوچه‌ی باكوور ساماڵ و هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور تۆزێك نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌بن هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: