دەسگیرکردنی سێ تاوانباری بازرگانیکردن بەمرۆڤ ومادەهۆشبەرەکان

ئەمنی
  • 2-08-2022, 10:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەسگیرکردنی سێ تاوانباری بە مادەهۆشبەرەکان لە بەغدا ڕاگەیاند.
    پۆلیسی فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمیانەی کۆششەکانمان بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەکانی دەسگیرکردن و ڕادەستکردنی تاوانباران بە دادگا ، هێزێکی لیوای پێنجەم فڕقەی دووەمی پۆلیسی فیدڕاڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ مەفرەزەکانی هەواڵگری سەر بە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی مەفرەزەی نەهێشتنی بازرگانی بەمرۆڤ توانرا دووتاوانبار دەسگیربکرێن لە ناوچەی غەزالیە لە ڕۆژاوای بەغداد.
    هەروەها وتی کە هێزێکی لیوای دووەمی فیڕقەی یەکەم بە هاوبەشی لەگەڵ مەفرەزەکانی هەواڵگری سەربەلیواکە توانرا تاوانبارێک دەسگیربکرێت بەپێی مادەی 32 لەناوچەی شەماعیە لەڕۆژهەڵاتی بەغداد کە مادەی کڕیستاڵی پێبوو لەگەڵ تەرازوویەکی ئەلکتڕۆنی نەرگێلەیەکی بچووک، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە تاوانبارەکان و کەلوپەلەکانیان هەموو ڕێکاری یاساییان بۆ پەیڕەودەکرێت.