سه‌ید حه‌كیم پشتگیری ده‌ستپێشخه‌ری مسته‌فا كازمی ده‌كات

سیاسی
  • 2-08-2022, 10:09
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی باسكی حیكمه‌ی نیشتیمانی پشتگیری خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی عێراق راگه‌یاند.

    حه‌كیم له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه‌ راگه‌یاند" ئێمه‌ پشتگیری خۆمان بۆ ئه‌وه‌ی له‌راگه‌یایندراوی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی داهاتووه‌ دووپات ده‌كه‌ین سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ وڵات كه‌خاڵ و به‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌م ره‌وشی ئێستای وڵات له‌خۆی ده‌گرێت به‌بێی ئه‌وه‌ی رابگێشرێن بۆ ئه‌نجامێك كه‌ روحم به‌كه‌س نه‌كات ئه‌ویش دانیشتنی لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌‌كانی عێراقه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ تاتوێ كردنی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نیشتیمانی گشتی له‌پێناو كۆتایی هێنانی په‌كخستنی سیاسی له‌وڵات. 

     هه‌روه‌ها وتی" پشتگیری ئه‌و داوایه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌خۆپیشانده‌ران كراوه‌ بۆ پێگیربوون به‌ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندان و ڕێزگرتن له‌دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و چۆڵكردنیان و پاراستنی موڵكی گشتی و تایبه‌ت و هاوكاریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پاراستنی سیسته‌م و یاسا.
     سه‌ید حه‌كیم كۆتایی به‌راگه‌یندراوه‌كه‌ی خۆی هێنانه‌وه‌ به‌وه‌ كه‌‌ خوای گه‌وره‌ عێراق و عێراقییه‌كان له‌هه‌موو نه‌خۆشیه‌ك بپارێزێت و یه‌كڕیزیان بكات له‌سه‌ر خێر و چاكه‌.