بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە " مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کرد کە نوێنەری سەرجەم لایەنەکان لەخۆبگرێت بۆ ئەوەی نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری دۆخەکە دابڕێژرێت.
کازمی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاندووە:"وەک چۆن چووینەتە مانگی پیرۆزی موحەڕەمەوە،عێراقی ئازیزمان رووبەرووی گرژییهكی سیاسی گهوره بۆتەوە كه رهنگه ههڕهشه بێت بۆ سەر ئایندەی وڵات ، كاتێكدا ئێمە ههموو رێكار و رێوشوێنێكی پێویستمان گرتۆته بهر بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخهكه و پاراستنی ئاسایش و رێگریكردن لهبەفیڕۆدانی خوێنی عێراقیەکان ، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ئارام ببنەوە و دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردن لەسەر بنەمای نیشتمانی دەستپێبکەن، داواش دەکەین هەمووان نەکێشرێنە ناو تۆمەتەوە و زمانی خیانەت و هاندانی دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە نێوانماندا بەکار نەھێنرێت
کازمی داوای لە هەموو لایەنەکان دەکات لەسەر مێزی گفتوگۆیەکی نیشتمانی دابنیشن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی ئێستا، لەژێر سەقفی هاوکاری عێراق و میکانیزمەکانی گفتوگۆی نیشتمانی.
کازمی لەبەیاننامەکەدا بە خۆپیشاندەرانی راگەیاند"پەیامی ئێوە روونە، و پابەندبوونتان بە ئارامی و رێکخستن ئەرکێکە، و جێگەی بەرز دەنرخێندرێت، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی دەستپێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازی بکرێت کە لەلایەن لایەنە جیاوازە نیشتمانییەکان لەسەری رێککەون و دڵنیام کە لە عێراقدا ئەوەندە عەقڵانییەت و بوێری هەیە بۆ ئەوەی بە پرۆژەیەکی نیشتمانی بەرەو پێشەوە بچێت .
کازمی دەڵێت " وڵات لە قەیرانی ئێستای خۆی چاکدەبێتەوە بەجۆرێک "دەبێت هێزە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی و یاسایی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، ئەرکەکانی خۆیان جێ بەجێ بکەن ، ئێستا سەرەڕای تێپەڕبونی ئەو کاتەی کە لەلایەن دەستوورەوە دیاری کراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، کە پێشێلکارییەکی دەستوورییە و لەگەڵ هەموو ئەوانەدا، ئێمە ئامادە بووین و هێشتا ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بێت، و بە شێوەیەک کە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری دامەزراوەکانی دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی خەڵک بپارێزێت.
لە درێژەی قسەکانیدا کازمی وتی: لەم ڕوانگەیەوە،لە بەر بەرژەوەندی دەوڵەت و دام و دەزگاکانی، بۆ ئەوەی لە خوێنی عێراقی بەخشیبێت، و لەبەر ڕێزگرتن لە پیرۆزی ئەم ڕۆژانە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کەشێکی ئارام و پشتیوانی لە دام ودەزگاکانی دەوڵەت پەیڕەو بکەن لە ڕێگەی ئەمانەی خوارەوە:
1- پێویستە برایانی ناڕازی هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن و ڕێز لە دامودەزگاکانی دەوڵەت بگرن و چۆڵی بکەن و پابەندی ڕێسای گشتی بن.
2- پێویستە هێزە ئەمنییەكان بەرگری لە موڵك و ماڵی گشتی و بە تایبەت دام و دەزگا فەرمیەكان بكەن، بە هەموو رێگەیەكی یاسایی رێگری لە هەر هێرشێك بگرن کە بكرێتە سەریان.
3- بانگهوازی دیالۆگی نیشتیمانی له ڕێگهی پێكهێنانی لیژنهیهك كه نوێنهری ههموو لایهنهكان لهخۆ بگرێت بۆ داڕشتنی نهخشه ڕێگایهك بۆ چارهسهری دۆخەکە .