عەبادی پشتیوانی خۆی بۆ ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی کازمی سەبارەت بە قەیرانی ئێستا ڕاگەیاند

سیاسی
  • 1-08-2022, 22:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر پشتیوانی خۆی بۆ ناوەڕۆکی لێدوانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە قەیرانی ئێستا راگەیاند.
     عەبادی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندووە: "پشتیوانی رادەگەیەنم بۆ ناوەڕۆكی بەیاننامەكەی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە قەیرانی ئێستا.
    ئاماژەی بەوەشدا "ئەم ناوەڕۆكانە لەگەڵ دەستپێشخەریی ئێمە و بانگەوازەكانمان بۆ دیالۆگ یەکدەگرێتەوە و ڕێککەوتنە لەسەر نەخشەیەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا. 
     داواشی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌ و له‌ خزمه‌تی گه‌ل و ده‌وڵه‌تدا ده‌ست به‌ دیالۆگی جددی و ڕاستگۆانه‌ بكه‌ن.