بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە، ئەو هەوڵانەی رەتكردەوە كە گوایە كارمەندەكانی وەزارەتیان چۆڵیانكردوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: هەواڵی چۆڵكردنی وەزارەت لەلایەن هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناڕاستە.
وەزارەتی نەوت داواشیكرد: میدیا لە بڵاوكردنەوەی زانیاریدا ورد بێت و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پیشەیی و نیشتمانی لە ئەستۆ بگرن.