وەزیری گواستنەوە: گرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیتاڵی ئیمزاكردوە بۆ پەرەپێدانی هڵی شەمەندەفەر

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 15:59
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری گواستنەوە ناسر شبلی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەركەكانی كۆمپانیاكانی وەزارەتی خستەڕوو، دیارترین ئاستەنگەكانیشی دیاریكرد كە روبەرویان بوەتەوە.
    شبلی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لە ساڵی 1940ەوە هێڵی شەمەندەفەر دامەزراوە و لە ئەنجامی تێپەڕبوونی كاتدا بەكار هاتووە و ئێستا بە یەكدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا وەزارەتەكە توانی ژمارەیەك هێڵی شەمەندەفەر لە بەغداوە بگەڕێنێتەوە بۆ موسڵ و لە بەغداوە بۆ بەسرە بیخاتە كار.
    رونیشیكردەوە: لە ناوچەی سەماوە، كۆمپانیاكە لە ئێستادا لەوێ كار دەكات، جگە لە ناوچەی ڕۆژئاوا كە شەمەندەفەری تێدا بەكار دێت، ئەو شەمەندەفەرەی كە لە فورات تێدەپەڕێت لەلایەن چەتەكانی داعشەوە تێكشكێنرا و لەگەڵ پارێزگاكەدا ڕێككەوتوون كە كار لەسەر نۆژەنكردنەوە و گەڕانەوەی پردەكە بكەن بۆ كاركردن.
    ئاشكراشیكرد: گرێبەستێكمان لەگەڵ كۆمپانیای ئیتالی مۆركرد بۆ پەرەپێدانی دیزاینی نوێ كە لەبەندەری فاوەوە دەست پێدەكات بۆ توركیا كەپەیوەندی لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و لەنێوان توركیا و بەندەری فاودیە و ئەمەش چەندین لقی ڕێگاشی دەبێت، وتیشی: ئەم پلانانە تا كۆتایی مانگی هەشتە تەواو دەبن.
    راشیگەیاند: شەمەندەفەری چینیمان هەیە كە لە ساڵی 2014ەوە لە جێی خۆیانن، وە شەمەندەفەری كۆنمان هەیە كە بە هۆی خراپ بەكارهێنانی ڕێگاكانەوە خاو بۆتەوە.
    وتیشی: ئێمە كۆمپانیای باركردنمان هەیە كە كۆمپانیایەكی براوەیە، بەڵام بەداخەوە زۆربەی كەشتیەكانمان تێكشكێنراون، چونكە تەنها شەش كەشتیمان هەیە كە ئێستا كاری گواستنەوەی زۆر گەورە دەكەن