بەغداد - INA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ دووشەمە، بۆ مانگی ئاب دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی كرا.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: بەشی ژمێریاری وەزارەت بۆ مانگی ئاب دەستی كردووە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.
تەئكیدیشیكردەوە: دەبێت لقەكانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید و دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی ڕێكارەكانی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی لە ڕێگەی كارتی پارەی ئەلیكترۆنییەوە تەواو بكەن.