بەغداد - INA
وەزارەتی سەرچاوەئاوییەكان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: بەمدواییانە زیادبوونێكی بەرچاوی خوێ لە كەنداوی عەرەبی تۆماركراوەو هۆكارەكەشی دەستنیان كرد، و دووپاتی كردەوە كە هەنگاوی بەپەلە نراوە بۆ چارەسەركردنی بەرزبوونەوەكە.
جومعە شیاع بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی پارێزگای بەسرە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئاوی كەنداوی عەرەبی بەم دواییانە زیادییەكی زۆری لە خوێ تۆمار كردووە، هۆكاری سەرەكی ئەمەش ئەو شەپۆلەیە كە لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبیەوە دێت بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە كەش و هەوایەی كە لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی ئیمارات و سعودیە و عومان و ئێران ڕوویداوە.
ئاشكراشیكرد: گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا وەك باران و لافاو كە ئەم ڕۆژانە لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبیدا ڕوودەدەن، كاریگەری گەورەیان كردۆتە سەر پارێزگای بەسرە و، چونكە كەنداوی عەرەب ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە وڵاتانی كەنداوی عەرەبیەوە هەیە.