عێراق و سوریا بۆ بەهێزكردنی هاوكارییە كولتورییەكانیان گفتووگۆ دەكەن

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 14:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    خولێكی تری گفتوگۆكان لەدیمەشقی پایتەختی سوریا لەنێوان هەردوو وەفدی عێراق و سوریا، ئەمڕۆ دووشەممە دەستی پێكرد بەمەبەستی هاوكاری كەلتووری و هونەری نێوان هەردوو وڵات.
    وەزارەتی ڕۆشنبیری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دیمەشقی پایتەختی سوریا میوانداری خولێكی تری گفتوگۆكانی نێوان وەفدی عێراقی كرد بەسەرۆكایەتی وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار دكتۆر حەسەن نازم و وەفدی سوریا بەسەرۆكایەتی وەزیری ڕۆشنبیری سوریا لبانە مشەوەح، 
    بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێوازی هاریكاریی كەلتووری و هونەریی نێوان هەردوو وڵات.
    ئاشكراشیكرد: تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ژمارەیەك فایلی هاوبەشی كلتوری و گەشتیاری و شوێنەواری لەخۆدەگرێت كە ڕەنگدانەوەی قووڵایی پەیوەندییە كلتوری و مێژووییەكانی نێوان هەردوو گەلی دراوسێیە، بۆ كاركردن بەمەبەستی پاراستنی ناسنامەی كەلتووری و فەرهەنگی و تەرخانكردنی قووڵایی شوێنەواری و مێژوویی هەردوو وڵات.