نەینەوا – ا ه ع عەمید حەمەد نامس فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند: لەناوچەی هەرمات لە خۆرئاوای موسڵ حەوت تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە لەنێویاندا چەند سەركردەیەك هەن. نامس بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند: هێزە ئەمنییەكان توانیویانە حەوت تیرۆریستی داعش لە رێی زانیاری وردی هەواڵگرییەوە دەستگیربكەن و لەخۆرئاوای موسلیش دەست بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنیدا بگرن. وتیشی هێزە ئەمنییەكان بە تەواوی گەرمارۆی ناوچەكەیان داوە و ئەو تیرۆریستانەیان دەستگیركردووە كە ژمارەیەكیان سەركردە بوون و بۆ بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی موسڵ گوازراونەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە