بەغداد - INA
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دووشەممە، مسۆگەركردنی مووچەی خانەنشینی كرێكارانی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: "بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە وەكالەت، حاكم سالار عەبدولستار، پێدانی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئابی 2022 مسۆگەركراوە.
وتیشی: فەرمانگەكان هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە دەستپێكردنی مووچەی خانەنشینانی كرێكاری تەواو كردووە.