ئوم قەسەر؛ كۆنتێنەرێك كە 6 تراكتۆری تێدابوو دەستی بەسەردا گیرا

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 13:36
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان رایگەیاند: لە بەندەری ئوم قەسری باكور، ئەمڕۆ دوشەممە، كۆنتێنەرێی هەڵگری شەش تراكتۆری كشتوكاڵی دەستی بەسەردا گیرا.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە بەندەری ئومقەسری باكور دەست بەسەر كۆنتێنەرێكدا گیرا كە شەش (تراكتۆری كشتوكاڵی) تێدایەبوو كە سەرپێچیكردنی مەرج و رێنماییەكانی هاوردەكردنی كردبوو.