كەربەلا -INA- عەباس ئەلرحیمی
ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای كەربەلا دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی 44 قوتابخانەی نمونەیی ڕاگەیاند.
پارێزگار نەسیف ئەلخەتابی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : بەردی بناغەی دروستكردنی 44 قوتابخانەی نمونەیی لە پارێزگاكە دانراوە و ئاماژەی بەوەشدا : كە پڕۆژەكە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ پارێزگای كەربەلا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كە ئەنجومەنی وەزیران گرنگی بەرژەوەندی بە واقیعی پەروەردەیی لە عێراق دەدات و ئاماژەی بەوەدا: كە ئەولەویەتی پارێزگای كەربەلا گرنگیدان بە پەروەردە و تەندروستی داوە، هەروەها باقی خزمەتگوزارییەكانی دیكە.
ئەلخەتابی ووتیشی : ئەو گرێبەستەی كە لەگەڵ كۆمپانیای چینی (پاوەر چین) واژۆ كرا بۆ جێبەجێكردنی پشكی كەربەلای پیرۆز بوو كە 44 قوتابخانە لەخۆدەگرێت و ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاگاداركرایەوە كە پارێزگاری كەربەلا پێویستی بە ژمارەیەكی زیاتر لەم ژمارەیە و كە پارێزگا ئامادەیە شوێنی زیادە بۆ دروستكردنی قوتابخانەی دیكە دابین بكات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هیوادارە پشكی كەربەلا لە قۆناغی داهاتوودا زیاتر لە 130 قوتابخانەی نوێ بێت و ئاماژەی بەوەدا : كە كەرتی پەروەردە لە پارێزگای كەربەلا پێویستی بە پاڵپشتییەكی گەورە هەیە بەهۆی كەمیی قوتابخانەكان و نەبوونی ژێرخانی خوێندن و دوودڵی هەندێك لە كۆمپانیاكان كە لە دوای ساڵی 2003 گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتەكانی عێراق كردبوو.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات