كه‌شناسی" له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتوو باران ده‌بارێت

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 12:14
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راگه‌یاند له‌رۆژی هه‌ینی داهاتوو پشكه‌ باران ده‌بارێت.

    ده‌سته‌ی كه‌شناسی له‌راگه‌ینداروێكدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی عێراقی (INA) راگه‌یاندن ره‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ ساماڵ ده‌بێت وپله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژانی رابردوو ده‌بن 

    هه‌روه‌ها بۆ رۆژی چوار شه‌ممه‌ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور ئاسمان ساماڵ ده‌بێت به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند په‌له‌ هه‌ورێك گه‌رما ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما تۆزێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌ری وڵات.

     له‌رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ئاسمان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی چوار شه‌ممه‌ ده‌بن له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باكوور به‌ڵام له‌ناوچه‌ی باشوور تۆزێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌.

     له‌رۆژی هه‌ینی داهاتوو له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوه‌راست و باشوور ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت وله‌شه‌ودا ئه‌گه‌ری باران بارینی هه‌یه‌ و پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مان شێوه‌ی رۆژی پێنچ شه‌ممه‌ ده‌بن هه‌روه‌كو له‌خشته‌كانی خواره‌وه‌ دیاره‌: