بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە پێشهاتەكانی ئێستای عێراق پرسێكی ناوخۆییە و ئاماژەی بەوەدا كە ڕەوتەكانی عێراق لە توانایاندایە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن.
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه و رایگەیاند : ئێران هەمیشە جەختی لەسەر سەقامگیری و گرنگی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق كردووەتەوە، ئاسایشی ئەم وڵاتەش ئاسایشی ئێران و ناوچەكەیە و ئاماژەی بەوەدا : كە عێراق وڵاتێكی گەورە و گرنگە، بێگومان ئێمە بە وردبینی و هەستیارییەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی ئێستای ئەم وڵاتە دەكەین.
كەنعانی جەختی كردەوە : ئێران هەمیشە جەختی لە سەقامگیری و گرنگی سەقامگیری و ئاسایشی ئەم وڵاتەی برا و دراوسێ و دۆست و گرنگ كردووەتەوە و پێی وایە ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێران و ناوچەكەیە و دەشڵێت : ئێمە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی ئەم وڵاتە بە وردبینی و هەستیارییەوە دەكەین.
جەختیشیكردەوە : پێشهاتەكانی ئێستای عێراق پرسێكی ناوخۆییە، لایەنەكانی عێراق و ڕەوتەكانیش توانای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەیان هەیە وئاماژەی بەوەشدا : كە ئێمە ڕێز لە بڕیاری گەلی عێراق دەگرین و پێمان وایە دیالۆگ چارەسەرە بۆ كێشەكان.