بەرگری شارستانی: لەمانگی تەمموزدا زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوەمان تۆماركردووە

ناوخۆ
  • 1-08-2022, 10:53
  • +A -A

    بەغدا -  INA   
    ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند لە ماوەی مانگی تەمموزدا زیاتر لە سێ هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیان تۆماركردووە.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە به‌دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاندووە: ژمارەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەماوەی مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە (3077) رووداوی ئاگركەوتنەوە، كە بەرزترین رێژەیە لەماوەی ساڵانی رابردووداو ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ژمارەی ڕووداوەكان ساڵانە بە ڕێژەی خۆیان زیادیان كردووە، بەهۆی فراوانبوونی شارەكان و بڵاوبوونەوەی پاشماوە لە بەكارهێنانی كەرەستەی بیناسازی بێ مۆڵەت، پێشێلكردنی جۆری بیناسازی، و گۆڕینی هەندێك بینای نیشتەجێبوون بۆ كۆگای ناڕێك لە ناوەڕاستی گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون و شارەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : روداوەكانی ئاگركەوتنەوەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 18 كەس كە زۆربەیان لە ئەنجامی هەڵمژینی بەرهەمە ژەهراویەكانی ئاگرەكەوە بووە.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : گرنگترین هۆكاری ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بەركەوتنی كارەباییە، بەو پێیەی ڕێژەی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە ئەنجامی بەركەوتنی كارەبا گەیشتە (47%)، لە كاتێكدا باقی هۆكارەكان لە نێوان كەمتەرخەمی و دەستكاریكردنی منداڵان و ئەوانەی بە ئەنقەست دابەشكراون.
    جەختیشیكردەوە : هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی هۆكارەكانی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی كەلتوری خۆپاراستن و دابینكردنی پێداویستی بەرگری شارستانی، لەوانەش ئامێری ئاگركوژێنەوە، جا چ لەماڵەكانی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبێل و شوێنی كاردا بێت، بەئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوی ئاگركەوتنەوە لەیەكەم ساتەكان.
    ئەو داوای لە هاووڵاتیان كرد بە خێرایی پەیوەندی بكەن بە تەلەفۆنی كۆنترۆڵی بەرگری شارستانی بێبەرامبەر (115) بۆ كەمكردنەوەی كاتی وەڵامدانەوەی تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەكە.