بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان داوای لە دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن كرد پابەندی چوار ڕێكار بن كە هاوكاتە لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی موحەڕەم.
لە راگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژە بەوە كراوە : بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی كە بە فەرمانی (65)ی ساڵی 2004 دراوە بە دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی رۆحی ئایینی و رۆشنبیری و هاوكاری نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراق بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی موحەڕەم، داوا لە هەموو دامودەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكەین پابەندی ڕێساكانی پەخش بن.
دەستەكە لە بەیاننامەكەیدا داوا دەكات ڕەچاوی ڕێزگرتن لە پیرۆزی ئەم مانگە بكرێت بە دووركەوتنەوە لە پەخشكردن یان بڵاوكردنەوەی هەر ناوەڕۆكێكی میدیایی كە بەشداربێت لە خۆراككردنی قسەی ڕق و توندڕەوی لەنێو خەڵكی هەمان وڵاتدا و هەڕەشە لە ئاشتی كۆمەڵگا بكات، هەروەها پابەندبوونێك بۆ وردبینی و یەكپارچەیی بە دڵنیابوون لە متمانەپێكراوی زانیارییەكان پێش بڵاوكردنەوەی لەگەڵ پێویستی نەبڕینی ماددە میدیاییەكان و دەستكاریكردنیان لە ناوەڕۆك یان فۆرمدا بە شێوەیەك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕاستییەكان هەبێت و بیانشێوێنێت و كاریگەرییەكی ناواقیعی بە وەرگر ببەخشێت.
ئەو جەختی لە پێویستی دەربڕینی ئەوپەڕی گرنگیدان لە نوێنەرایەتیكردنی چەندین دیدگا لە كاتی وروژاندنی پرسە جیاوازەكاندا، لە هەمان كاتدا دووركەوتنەوە لە گواستنەوەی لێدوانی پڕوپاگەندەی سۆزداری و گرژ كە لەلایەن هەر لایەنێك یان تاكێكەوە دەردەچێت و بەبێ گوێدانە هەڵوێستەكەی كە هاندەری بە ئامانجگرتنی كەسانی دیاریكراو بێت، گروپەكان یان دامەزراوەكان، كە ڕەنگە ببێتە هۆی توندكردنەوەی واقیع و دروستكردنی ئاژاوە لە كۆمەڵگادا.
ئەو داوای كرد ئامانجەكانی ئەوەیە دۆخەكە و فیكری دۆزی حسێنی لەبەرچاو بگیرێت، بەو پێیەی نوێنەرایەتی پڕۆژەیەكی چاكسازی دەكات بە رەهەندێكی مرۆڤدۆستانە كە ئازادی دەپارێزێت و كەرامەت دەپارێزێت و یەكێتی كۆمەڵگا دەپارێزێت، بە جەختكردنەوە لەسەر بەهاكانی لێبوردەیی و هاوكاری هاندانی میانڕەوی و برایەتی، باوەڕبوون بە بنەماكانی دیالۆگ و قبوڵكردنی ئەوی دیكە، بەبێ گوێدانە ڕادەی یەكسانی یان جیاوازی بیرۆكەكان بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پێشخستنی هەستانەوە و پێشكەوتنی كۆمەڵگا.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات