بابل - INA - ئەحمەد جنجون
بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە پێیدا تێدەپەڕێت ، یانەی وەرزشی قاسم کشانەوەی خۆی لە خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی داهاتووی 2022-2023 راگەیاند.
یانه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه گه‌یشتووه‌ته ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند: " یانه‌كه شكستی هێنا له ده‌سته‌به‌ركردنی پاڵپشتی دارایی بەردەوام بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، له میانی گفتوگۆكانیشدا كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی ئه‌نجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یانەکە باشترین ئاستی پێشکەشکرد و ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستهێنا کە بۆ سێیەم وەرز لەسەریەک لە خولی نایابی عێراقی مایەوە".