بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ١٠ تیرۆریستی لە کەرکوک و نەینەوا و سامەڕا ڕاگەیاند کە لە نێویاندا تۆڕێکی تیرۆریستییە.
شانەكە لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە سەرجەم جومگەكانیدا هێشتا ماوە و بەردەوامیش دەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی و پێشوەختە بە ئامانجگرتنی چەتە تیرۆریستیەكانی داعش و پاشماوە داڕمانەكانیان و شانە نووستوەكانیان".بە هەوڵێكی گەورەی هەواڵگری و زانیاری زۆر ورد لەلایەن بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا و فیرقەكانی هەواڵگری تایبەتمەند بوون". لە فەرماندەیی فیرقەی هەشتەم و پانزە و شانزەهەم، و بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئەو فرقەی سەر بە فەرماندەیی هێزە وشکانیەکان، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دە تیرۆریست و هەڵوەشاندنەوەی گروپێکی تیرۆریستی و دەستگیرکردنی لەسەر هەموو پێکهاتەکانی.
ئاماژهى بهوهشكرد، "ژمارهى ئهو تیرۆریستانهى له كهركوك دهستگیركراون گهیشته 7 كهس، ئهوانهى دیكهش له نهینهوا و نهینهواى رۆژئاوا و سامهرا دهستگیركراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لەلایەن چەند دەزگایەکی ئەمنیەوە بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی دادوەری بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی تیرۆر داواکراون"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ئەوەیش ڕادەستی دەسەڵاتی داواکار کراون".