بەغداد - INA
كۆمپانیای دەرمانسازی سامەڕا ئەمڕۆ یەكشەممە، بەرهەمێنانی دوو جۆر دەرمانی ڕاگەیاند بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە پەتاییەكان لەوانە كۆلێرا.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە عەبدولحەمید سەلیم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كۆمپانیاكە بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنانی ئەو دەرمانانەی كە چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی پەتای وەك كۆلێرا دەكەن.
ئاشكراشیكرد: دوو بەرهەم كاریان لەسەر دەكرێت: كەپسولی "تیتراسایكلین" بە چڕیی 250 میلی گرام و "ئاسترۆمایسین" ، جەختی لەوەش كردەوە كە " ئەو ئامادەكارییانەی دەیكەین بۆ چارەسەری كۆلێرا بەكاردێن".
وتیشی:"كۆمپانیاكە ساڵانە بڕێكی زۆر لەو بەرهەمانە بەرهەم دەهێنێت".