بەغداد - INA
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە، ستافی خۆی بە تەواوی ئاگاداركردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شەپۆلی گەرمای داهاتوو
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عادل كەریم وەزیری كارەبا فەرمانی بۆ ستافی وەزارەتەكە دەركردوە بۆ ئاگاداركردنەوەی تەواوی هەوڵەكانی ئەندازیاری و تەكنیكی و پیشەیی و ئۆتۆماتیكی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا.
ئاشكراشیكرد: ئامادەبونی 24 كاتژمێری تەواو لە بەش و لق و كەرتی چاودێری دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر فریاكەوتنێك و چارەسەركردنی دەستبەجێ.