ده‌ستگیركردنی 8 تیرۆریست كه‌ به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ به‌غدای تێدایە

ئەمنی
  • 31-07-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ٨ تیرۆریستیان ڕاگەیاند، لەنێویاندا ئەوانەی بەرپرسیارن لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەغدا.
     شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "ھێزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان ئەنجامدا، كە توانیویانە 8 تیرۆریست دەستگیر بكەن، لەنێویاندا سەرکردە دیارەکانی سەر بە چەتەکانی داعش لە بەغدا ھەن. 
     بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە کە دوای وەرگرتنی زانیاری وردی هەواڵگری سەبارەت بە ژمارەیەك ئامانجی تیرۆریستی لە پایتەخت، ھێزەکانی دەزگاکە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا بە بەكارهێنانی شێوازی تەكنیكی و بۆسەدان،لە ئەنجامدا ئەو تیرۆریستانە لە ناوچە جیاجیاكانی پایتەخت دەستگیركران، کە لەنێویاندا نازناوی (ئەبو ئەحمەد) و (ئەبو حسێن ) و ( ئەبو عوقبە ) ھەبون ، کە لە بەشی زیندانیانی بەناو ویلایەتی نەینەوا کاریان دەکرد ، ھەروەھا نازناوی ( موهەنەد ) ، نازناوی ( ئەبو قاسم ) ، و نازناوی (ئەبو عەبدوڵڵا) لە بەشی پیشەسازی سەربازی سەر بە چەتەکانی داعش کاریان دەکرد . 
    ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە "هەوڵە چڕەکانی هەواڵگری بووە هۆی دەستگیرکردنی یەکێک لە تیرۆریستە مەترسیدارەکان کە سەر بە چەتەکانی داعش بوو لەناو کەرتی سەڵاحدین، هەروەها تیرۆریستێکی دیکە کە بەرپرسیار بوو لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی "بەتول " لە بەغدا".